کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرین لە شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:01 - 3 جۆزەردان 2721

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک ''ڕەمەزان عەلیپوور''، کوڕی ''محەممەد''، خەڵکی گوندی ''سیاوان'' سەر بە ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ کۆچی دوایی کرد.

کاک ''ڕەمەزان'' ماوەیەک لەمەوپێش کە سەردانی کێوەکانی ''قۆرغـ"ـی کردبوو، لە شوێنێک بە ناوی ''کانی شەکەر'' کەتووەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە.

ناوبراو بۆماوەی ٢٠ ڕۆژ لە ژێرچاوەدێری پزیشکیدا بووە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک ''ڕەمەزان''، ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی، چەکی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە و هەتا ساڵی ٦٣ لە  ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا، دژی داگیرکەرانی کوردستان خەریک بە چالاکی و تێکۆشان بووە.

ناوبراو دواتر لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە نێوخۆی وڵات.

تەرمی ناوبراو هەر لە گوندی "سیاوان" و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "ڕەمەزان" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.