کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرین لە شنۆ کۆچی دوایی کرد

18:45 - 8 بانەمەڕ 2721

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی کاک "ڕەحمان سەعیدی" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات دوای ساڵێک بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی لە شاری "شنۆ" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

"کاک ڕەحمان" ماوەی چەندین ساڵ لەپێناو ودیهێنانی ئامانجەکانی گەل و نیشتمانەکەی وەک خەباتکارێکی دڵسۆز و ڕۆڵەیەکی بە ئەمەگ لە هێزی "ئاگری" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.

دوای ماوەی چەندین ساڵ خەباتی چەکداری بەهۆی نەخۆشی لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە نێوخۆی وڵات و هەتا دوا هەناسەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.