کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرین لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

12:24 - 9 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، مام "قەرەنی حیسامی" ناسراو بە "دەروێش قەرەنی"، خەڵکی گوندی "گردکسپیانـ"ـی ناوچەی لاجانی پیرانشار، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مام "قەرەنی" لەدایکبووی ساڵی ١٣١١ی هەتاوییە و ساڵی ١٣٥٨ چووەتە نێو ڕیزەکانی شۆڕش و پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بووە.

 ناوبراو بۆ ماوەی ٢ ساڵ خەبات و تێکۆشانی هەبووە کە دواتر لەسەر ئیزنی حیزبی دێموکرات گەڕایەوە نێوخۆی وڵات و لەوێشەوە وەک کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێگا و ڕێبازی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە لە گوندی "گردکشانە" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.