کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرین لە سەقز کۆچی دوایی کرد

13:40 - 20 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢١ی کوردی کاک "مەنسوور سوڵتان پەنا"  پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کوڕی ئاغا "حەمە سەعید" خەڵکی سەرشیوی "سەقز" بەهۆی جەڵتەی دڵ بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک " مەنسوور" یارێکی بەوەفای نیشتمان و گەلەکەی بوو. لە سەرەتای شۆڕشی گەلەکەمان چەکی شانازیی پێشمەرگایەتیی لە شان کرد و بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا دژ بە کۆنەپەرستان خەریک بە چالاکی و تێکۆشان بووە.

ناوبراو دواتر لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە نێوخۆی وڵات.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچە و خاوەنی چەندین شەهیدی ڕێگای سەربەستیی ئەم ئاو و خاکەیە و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی بە ڕێبازەکەی وەفادار مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.