کاک ''ساڵح حوسێن پوور''، پێشمەرگەی دێرینی کوردستان لە گوندی ''بۆخەڵوو''ـی سەرشیوی سەقز، کۆچی دوایی کرد.
کاک ''ساڵح'' کەسێکی وەفادار و نیشتمانپەروەر بوو کە وەک وەفایەک بۆ حیزبی دێموکرات و دوکتور قاسملوو وێنەیەکی دوکتور قاسملوو و کارتی پێشمەرگایەتیی خۆی تا ئەو کاتەی کۆچی دوایی کردووە لەلای خۆی هەڵیگرتووە.
ناوبراو کەسێکی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی گوندی ''بۆخەڵوو'' و ناوچەکە بوو.
کاک ''ساڵح'' هاوڕێیەکی نزیکی ''سەرگورد عەلیار'' و شەهید'' قادر خانی سوڵتانی'' بوو.
تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاک ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.