کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزب لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

12:43 - 2 گەلاوێژ 2722

کاک "محەممەد سەدیقی" ڕێکەوتی ٣ی پووشپەڕ کۆری خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا "عەبدوڵڵا سەدیقی" لە ساڵی ١٣٢١ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتمانپەروەر لە شاری مەهاباد لەدایک بووە.

لە شۆڕشی ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی پەیوەست بووه بە حیزبی دێموکرات و لە ساڵی ١٣٥٠ی هەتاوی لەلایەن ڕێژیمی پەهلەوی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرا.

ناوبراو بۆ ماوەی ٩ مانگ لە بەندیخانە لەژێر ئەشکەنجەی ڕێژیمی پەهلەوی دابووە و دوای ئازادبوونی دووبارە پەیوەست بووە بە شۆڕش و لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی و خەباتی ئاشکرای حیزب بوو بە کادری ماڵی و وەک بەرپرسی بەشی ماڵیی حیزب لە ناوچەی لاجان سەر بە پیرانشار درێژەی بە خەباتی خۆی داوە.

ناوبراو هەتا ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لەنێو ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مایەوە.

ناوبراو بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە کۆمادا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوەت.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.