کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزب لە گوندی "ئەوێهەنگ" کۆچی دوایی کرد

12:16 - 29 خاکەلێوه 2722

کاک "غەفار جەلیلی" خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ" لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کرد.

کاک "غەفار" دوای ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دێموکرات پەیوەست ببوو بە ڕیزەکانی پێشمەرگە.هەتا پاییزی ساڵی ٦٢ بەو پەڕی دڵسۆزی خزمەتی کرد و لە هیچ ئەرک و مەئمووریەتێک خوی نەبوارد.

ناوبراو لەسەر ئیزنی کۆمیتەی شارستانی ئەو کات گەڕایەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆی بەڵام بە نهێنی هاوکاریی حیزب و پێشمەرگەی دەکرد.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.