کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە بۆکان کۆچی دوایی کرد

13:02 - 21 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "ئیبراهیم مەولوودی" ناسراو بە "ئیبراهیمی حاجی ڕەسووڵ" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "ئیبراهیم" کوڕی حاجی "ڕەسووڵ" و خاتوو "خەدیجە"، خەڵکی شاری بۆکان و دانیشتووی گوندی "وشکەدەرە"ی بانە بووە. ساڵی ٥٨ هەتا ٦٨ی هەتاوی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ پیشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و ئەرکە پێسپێردراوەکانی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە بردووە.

کاک "ئیبراهیم" هەتا دواهەناسەی ژیانی بە ئارمان و ئامانجە بەرز و مرۆڤتەوەرەکانی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی (بۆکان)، بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "ئیبراهیم" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.