کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە "سایین قەڵا" کۆچی دوایی کرد

13:36 - 3 جۆزەردان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی کاک "عەزیز ئەمینی" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات، دانیشتووی شاری "سایین قەڵا"، بەهۆی بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک "عەزیز" لە گوندی "حەسەن لەولان" سەر بە ناوچەی هەوشار لەدایک بووە و ساڵی ١٣٥٨ چەکی بەرگری لە خاک و نیشتمانەکەی لەشان کردووە و لە لکی دووی هێزی شەهیدانی هەوشار سازمان درابوو.

ناوبراو چەند جار لە کاتی بەرگری لە خاک و نیشتمان بریندار ببوو، جارێکیش ماڵی کاک "عەزیز" لەلایەن داگیرکەرانەوە سووتێنرابوو.

کاک "عەزیز" ساڵی ١٣٦٢ لەسەر ئیزنی حیزب گڕایەوە نێوخۆ و هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە زێدەکەی لە شاری "سایین قەڵا" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.