کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە "شنۆ" کۆچی دوایی کرد

13:18 - 17 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "خالید حوسنەوی" خەڵکی گوندی "دێگورجیـ"ـی شنۆ، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "خالید" دوای هێرشی داگیرکەرانی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بوو بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و ئەرکی حیزبیی خۆی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.

ناوبراو هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی هەرمانی شەهیدانی کوردستان وەفادار مایەوە.

تەرمی کاک "خالید" لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.