کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

18:02 - 27 رەزبەر 2720

حاجی "محەممەد عەباس پوور" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی حاجی "محەممەد عەباسپوور"  پێشمەرگەی دێرین کە کەسێکی خۆشناو لە ناو خەڵکدا بووە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو لە نێو خەڵکی ناوچەکەدا کەسێکی خۆشەویست و جێگای متمانە بووە وهەمیشە لاوەکانی وشیار دەکردەوە و ئەوانی هان دەدا بۆ ئەوەی لە دوژمن نەترسێن و مل بۆ ویستەکانی ڕێژیم دانەنەوێنن .

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری و خەڵکی ناوچەکە دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.