
کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران لە شاری شنۆ، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی گەلاوێژ، کاک ''ئەبووبەکر ڕەحمانی''، پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە، لە گەڕەکی تاچیناوێی شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
"ئەبووبەکر ڕەحمانی"، برای شەهید ''عوسمان ڕەحمانی'' و ئامۆزای شەهیدی ڕاسان، ''عوسمان ڕەحمانی'' بوو.
تەرمی ناوبراو، لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا و لە گۆڕستانی "فەقێ شاڵی سینگان"، بە باوەشی گەرمی نیشتمان سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.