ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی کاک "محەممەد مام ئەحمەدی ئازەر" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات ناسراو بە "محەممەدی خدری شێخ زادە" لە دایکبووی ساڵی ١٣٠٥خەڵکی گوندی "دۆستاڵی" سەر بە شاری مەهاباد لە تەمەنی ٩٧ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک "محەممەد" ساڵی ١٣٣٧ بۆ ماوەی ١٩ ساڵ بە تاوانی سیاسی لەلایەن ڕێژیمی شا زیندانی کراوە و ساڵی ١٣٥٦پەیوەست بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێران بووە و لە هێزی "پێشەوا"دا لە بەشی تەقەمەنی سازماندەهی کراوە و خەریک بە چالاکی بووە.
لە سەردەمی پێشمەرگایەتی ناوبراودا لە کاتی ڕاگوازتنی مەقەرەکانی حیزب لە گوندی "قزڵجە" خێزانی ناوبراو لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەک تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن و خێزانی گیانی لەدەست دەدات.
ساڵی ١٣٦٥بەهۆی بەساڵاچوویی لە حیزب دادەنیشێت و هەتا کۆتایی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان و حیزب دەمێنیتەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشیی خۆی پێشکەشی بنەماڵە و کەسوکاری کاک "محەممەد" دەکات و خۆی به بەشداری خەمیان دەزانێت.