ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلێوە کاک "عەبدوڵڵا قادری" کوڕی "محەممەدئەمین و خەدیجە" بەهۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بۆکان کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو خەڵکی گوندی "هەرمێڵە" سەر بە ناوچەی گەوڕکی سەقز بووە. ناوبراو دەیەی ٦٠ی هەتاوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و لە هێزەکانی ٢ی ڕێبەندان و ١١٠ی بەیان چالاکیی کردووە
کاک "عەبدوڵڵا" ساڵی ١٣٧٠وازی لە پێشمەرگایەتی هێناوە و لە شاری بۆکان نیشتەجی بووە.
ناوبراو لە ماوەی تەمەنیدا هیچ کات تەسلیمی ویست و داخوازییەکانی ڕێژیمی ئێران نەبوو.
تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپیردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.