کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی کوردستان کۆچی دوایی کرد

11:29 - 20 خاکەلێوه 2721

ڕێکەوتی ١٣ی خاکەلێوە بەهۆی کارەساتێکی دڵتەزێن کاک "حەیدەر ستاری " خەڵکی گوندی "ئاگجە" سەر بە ناوچەی "سەرشیو"ی مەریوانە گیانی لەدەست دا.

کاک حەیدەر مامێکی بە ناوی "ڕەحمان تاڵەجەڕی" ، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە کە لە شەڕ و دەرگیری دژی داگیرکەرانی کوردستان شەهید دەبێت و دەچێتە ڕیزی کاروانی شەهیدانی گەلەوە.

کاک ''حەیدەر ستاری'' لە ساڵی ۱۳٦۹ی هەتاوی دەچێتە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتەوە و چەند ساڵێک پێشمەرگە دەبێت. بەڵام پاش ماوەیەک بەهۆی هەندێک کێشەی تایبەتەوە دەگەڕێتەوە نێو خۆی وڵات.

ناوبراو هەتا دواساتەکانی ژیانی خۆی بە  دڵسۆز و خەمخۆری حیزبی دێموکرات دەزانی و هەر چەند ئیتلاعات ماوەیەکی زۆر خستیە ژێر گۆشار و ئەشکەنجەوە بەڵام هیچ کاتێک بە بیر و هزریدا نەهات ملکەچی ئەوان بێت.

کاک "حەیدەر" بەردەوام لە قسە و ڕەفتار و فکریدا خۆی بە درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات دەزانی.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.