کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی کوردستان کۆچی دوایی کرد

19:04 - 7 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی گەلاوێژ کاک "کەریم خانزادە" لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە گوندی "سەرینچاوێ" و دانیشتووی شاری پیرانشار بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "کەریم" ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەبێت و هەتا ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لە هێزی "ئاوارە" ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی بەڕێوە دەبات.

ناوبراو برای ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکرات کاک "محەممەد مەجید خانزادە"یە.

کاک "کەریم خانزادە" لە خۆپیشاندانێکدا کە لەنێوخۆ بەڕێوە چوو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر دەکردرێت.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "کەریم خانزادە" دەکات و خۆی به هاوبەشی خەمیان دەزانێت.