لە هێرشی چەکدارانی داعش لە سنووری گوڵاڵە بۆ سەنگەرێکی لیوای ١١٦ی پێشمەرگە و پێشمەرگەیەک بریندار بووە و دواتر ناوبرا بەهۆی سەختیی برینەکەشیەوە شەهید دەبێت.
"جەماڵ وارانی"، فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە ڕاگەیاندووە: "لە گوندی ئۆمەربلی سەر بە قەزای کفری، بە قەناس هێرش کراوەتە سەر لیوای ١١٦ی هێزەکانی پێشمەرگە و پێشمەرگەیەک بە ناوی موحسێن حوسێنە کە فیشەک بەر سەری کەوتووە بریندار دەبێت".
ئەو پێشمەرگە بریندارە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، شەهید دەبێت.