کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی سەردەمی کۆماری کوردستان لە باشووری کوردستاندا بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.
مام "حوسێن ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د"، ناسراو به "حوسێن ماویلی"، له ته‌مه‌نی ٩٤ ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشییه‌وه، كۆچی دوایی كرد.
مام "حوسێن"، یه‌كێک له‌و كوردانه‌ی باشووری كوردستان بوو، كه له ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵەییهوه بووه‌ته پێشمه‌رگه‌ی كۆماری كوردستان له مەهاباددا و له ده‌سته‌ی پاسه‌وانه‌كانی سهركۆمار پێشەوا "قازی محه‌مه‌د" بووه. دوای ڕووخانی كۆمار، ڕوو ده‌كاته‌وه زێدی خۆی و خه‌ریكی ژیانی ئاسایی ده‌بێت و هەتا هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئهیلوول و له‌و كاته‌شه‌وه په‌یوه‌ندیی به شۆڕشه‌وه ده‌كات و یه‌كێک بووه له پێشمه‌رگه ئازاكانی شۆڕشی ئهیلوول.
ناوبراو جگه له هه‌ڵوێسته نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی، كهسایهتییەكی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تیی قه‌زاری ڕواندز و ده‌وروبه‌ری بوو.
مام حوسێن، ساڵی ١٩٢٦ی زایینی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر له‌دایک بووه. ماوه‌یه‌كی زۆر له گوندی ماویلیانی سنووری ڕواندز گیرساوه‌ته‌وه.
مام حوسێن ماویلی، له‌م دواییانه‌دا، نه‌خۆشی ته‌نگی پێ هه‌ڵچنی و له جێگادا خستی، تا دواجار دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گیانی له‌ده‌ست دا و له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته و به به‌شداریی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی گوندی ماویلیان به خاک ئەسپێردرا.