کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشنوێژی هەینی شاری "شوێشه" هەڕەشە لە خەڵک دەکات چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە نەبەن

11:28 - 27 بەفرانبار 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی مەلا "جەماڵ جەعفەری" پێشنوێژی هەینی شاری "شوێشه" سەر به ناوچەی "کەلاتەرزانـ"ـی سنە هەڕەشەی لە دانیشتووانی ئەو شارە کردووە کە نابێ لە بەرەبەری ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی "کۆماری کوردستان" هیچ جۆرە چالاکییەک بەڕێوە بەرن.

"جەعفەری" لە نوێژی هەینیدا بە هاووڵاتییانی وتووە، لەم بۆنەدا نابێ بە هیچ شێوە نە شادی دەرببڕن و نە چالاکی بەڕێوە بەرن.

بەپێی زانییارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ناوبراو مۆرەیەکی چالاکی سپای پاسدارانە.

هەڕەشەی پێشنوێژی شاری شوێشە دەرخەری ئەوەیە ڕێژیمی ئێران لە چالاکییەکانی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە تایبەتی لە بۆنەکاندا ترسی هەیە. هەروەها دەرخەری ئەوە ڕاستییەیە کە حیزبی دێموکرات لەنێو کوردستان پێگەی بەهێزی هەیە.