کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشوازی نەکردنی هاووڵاتییان لە گەڵاڵەی رادەست کردنی ماهوارە و وەرگرتنی رێسیڤێری دیجیتاڵ

21:28 - 3 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: ناوەندەکانی سەر بە رێژیم هاوشان لەگەڵ هێزەکانی سەربە و رێژیمە لە هەوڵی بەرتەسک کردنەوەی دەستپێڕاگەیشتنی هاووڵاتییانی کورد بە راگەیاندنە نێونەتەوەیی‌یەکان دایە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێژیمی ئێسلامیی ئێران لە هەوڵێکی تازەدا، هاوشان لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەتییەکان و راگەیاندنەکان لە شاری رەبەت دەستی بە کۆکردنەوەی ماهوارەکان کردووە و هۆی ئەمەشی مەساییلی کۆمەڵایەتیی راگەیاندووە.

رێژیمی ئێران بە بڵاو کردنەوەی پووستێری پێوەندیدار، پڕۆپاگەندای نەرێنی دژی بەکارهێنانی ماهوارە دەکەن .

گەڵاڵەکانی رێژیمی ئێران لە کوردستان لە پێوەندی بە زۆر کەڵک وەرگرتن لە ریسڤێرە دیجیتالیەکان و کۆکردنەوەی ماهوارەکان لەلایەن هاووڵاتییانی کوردەوە پێشوازی لێ نەکراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هێزە ئێنتزامییەکانی رێژیمی ئێسلامیی ئیران لە شاری کامیاران دوابەدوای ئەوەیکە هاووڵاتییان بە شێوەی دڵخوازانە پێشوازییان لە تەحویل دانەوەی ماهوارەکان نەکرد، دەستیان بە کۆکردنەوەی ماهوارەی هاووڵاتییان کردووە.

هێزەکانی ریژیمی ئێران لە کامیاران هێرشیان بە گەرەکەکانی جاددەی کەمەربەندی و دەورووبەری پارکی مەولەوی کردووە و بەو شێوەیە دەزگای ماهوارەی هاووڵاتییانیان زەوت کردووە.