کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشڕەویی "تاڵبان" و هەستانەوەی خەڵک دژی "تاڵبان"

12:57 - 4 پووشپەڕ 2721

پشتیوانی بەربڵاوی و بێ‌وێنەی خەڵکی ئەفغانستان، گرووپی "تاڵبانـ"ـی تووشی سەرسووڕمان کردووە.

بە دەیان ژنی ویلایەتی "جوزجان"، دژی گرووپی "تاڵبان" چەکیان هەڵگرتووە و لە پەیامێکدا بڵاویان کردووەتەوە کە ئێمە "تاڵبانـ"ـمان قبووڵ نییە و نامانهەوێ بێتە ئەو ویلایەتە.

لەلایەکی دیکە بەشێک لە چەکدارانی "تاڵبان" خۆیان ڕادەستی حکوومەتی ئەفغانستان کردووەتەوە و کەوتوونە بەرەی ئەو خەڵکەی دژی "تاڵبان" شەڕ دەکەن.

گرووپی "تاڵبان" پێشڕەوەیی نیزامیی بەربڵاوی لە شارەکانی ئەو وڵاتە دەست پێکردووە.

 کارناسانی ئامریکایی وتوویانە شیمانە دەکرێ "تاڵبان"، لە یەک ساڵی داهاتوودا پێتەختی ئەفغانستان شاری "کابۆل" داگیر بکات.

ئەو گرووپە لە چەند مانگی ڕابردوودا توانیویەتی زیاتر لە ٤٠ شاری  لە ٤٠٠ شاری ئەو وڵاتە داگیر بکات.

ئەو وڵاتە فرەچەشنە لە دوو مانگی ڕابردوودا بەهۆی بەئاگاهاتنەوەی خەڵک، ئاڵوگۆڕێکی زۆری بەسەردا هاتووە.