کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشگرتنی خەڵک لە سەقز بە تاڵانکارییەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران

11:19 - 24 رەزبەر 2720

سپای تێرۆریستی پاسداران لە شاری سەقز ویستوویەتی دەست بە سەر کانێک دابگرێت بەڵام خەڵک ئیزنیان نەداوە.

ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی کانێک لە سەقز لە گوندی "وەشارەی سەرشیو" دۆزراوەتەوە و کاربەدەستانی سپای ڕێژیم هاتوون دەریبێنن و بیبەن بەڵام خەڵکی گوندەکە نەیانهێشتووە و ڕۆیشتوون.

دوای تێپەڕینی چەند ساڵ دیسان ئەو کاربەدەستانەی ڕێژیم هاتوونە و یارمەتییان لە شورای گوند کە سەر بە ڕێژیمن وەرگرتووە.

بەهۆی ئەوەیکە کانکە لە نزیک ئاواییەکە هەڵکەتووە و لکاوە بە قوتابخانەی سەرەتایی دانیشتوانی گوندەکە سکاڵایان بردووەتە ئیدارەی سامانە سرووشتیەکان و پێشیان بەو کارەی سپا گرتووە.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن ئەگەرچی پێش بەو کارە گیراوە بەڵام سپا سوورە لە سەر دەرهێنانی کانگاکە.