کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشێلکاریی رێکەوتنامەی ئەتۆمیی ژنێڤ لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە

15:29 - 18 خەزەڵوەر 2714

کوردستان میدیا: اتاق فکرێکی ئامریکایی باسی لە پێشێلکاریی رێکەوتنامەی کاتیی ئەتۆمی ژنێڤ لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەنێستیتۆی زانست و ئەمنییەتی نێودەوڵەتی کە (اتاق فکر آمریکایی)ێکی ئامریکاییە بە پشت بەستن بە نوێترین راپۆرتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی رایگەیاندووە کە رێژیمی ئێران، پێشکەوتووترین سانتریفیوژی خۆی بەرێخستوە.

بە لەبەر چاوگرتنی رێکەوتنامەی کاتیی ژنێڤ، وەک راسپاردەیەک پێویستە لە سەر رێژیمی ئێران کە پیتاندنی ئورانیۆم رابگرێت، بەڵام بەپێی نێوترین راپۆرتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی، پیتاندنی ئورانیۆم لە ئێران لە ماوەی ٦ مانگی رابردوودا، لە سەدا ٥ هەڵکشاوە.

ئەنێستیتۆی زانست و ئەمنییەتی نێودەوڵەتی کە ژۆرێکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە واشێنگتۆنی ئامریکایە، جەختی لەسەر دەستپێڕاگەیشتن بە کەرەستەکانی بەرهەم هێنانی پیتاندنی ئورانیۆم و دامەزراوەی نەتەنز و هاوردەکردنی گازی ئۆرانیۆمی ئای ئار ٥ بە مەبەستی بردنە سەری رادەی پیتێندراویی ئورانیۆم لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە کرد و هەر وەها پێداگریی لە سەر پابەند نەبوونی رێژیمی ئێران و پێشێلکاری رێکەوتنی ناوکیی ژنێڤ کرد.

هەر لەم پێوەندییەدا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی، یوکیا ئامانۆ، بەرێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وەزی ناوکی لە نێوترین راپۆرتی خۆیدا کە لە ١٨ لاپەڕەدا لە ژێر ناوی جێبەجێ کردنی رێکەوتنامەی پادمانی پەیماننامەی راگرتنی پەرە پێدانی ناوکی (ئێن، پی، تی) و مادە پەسەندکراوەکانی پەیوەندیدار لە بریارنامەکانی شوورای ئاسایش لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنامەی ناوکیی رێژیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، رایگەیاند کە رێژیمی ئێران بۆ روونکردنەوەی لایەنی نیزامی بەرنامەی ناوکی هاوکاری پێویستی نەکردووە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، تاران بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی خۆی هەتا ئێستا زانیاریی پێویستی سەبارەت بە دوو مەسەلەی دیار و تایبەت نەداوەتە ئاژانس و لە پێدانی زانیاری بەو ئاژانسە خۆی بواردووە.