کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشێلکردنی چوارچێوەی تاکەکەسی لەلایەن کاربەدەستانی ڕێژیمەوە

17:20 - 27 بەفرانبار 2720

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کاربەدەستانی ڕێژیم لەسەر شەقامەکان و خاڵەکانی پشکنین مۆبایلی هاووڵاتییان وەردەگرن و دەیپشکنن.

یەکێک لە دانیشتووانی شاری پیرانشار باسی لەوە کردووە کە کاربەدەستانی ڕێژیم مۆبایل لە هاووڵاتییان وەردەگرن و دواتر دەڵێن پێتان دەدەینەوە.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە کۆنترۆڵکردنی هێڵی ئینتێرنێت و دەست بەسەرداگرتنی مۆبایلی خەڵک دەچێتە نێو باس و بابەتە تاکەکەسییەکانی هاووڵاتییان و پێشێلی کەرامەت و کەسایەتییان دەکات.

ڕێژیم هەرجارە و لە شوێنێکدا بە مەبەستی زیاتر ئەمنییەتیکردنەوەی کەشی شارەکان و ترساندن و تۆقاندنی خەڵک، خاڵی پشکنین دادەنێت و هەڵدەکوتێتە سەر خەڵک.

ئەمە نیشان دەدات ڕێژیم لە دۆخێکی مەترسیداردایە و لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵک دەترسێت، بۆیە هەوڵ دەدات هێزی خۆی بە خەڵک نیشان بدات.