پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە، هێزەکانی ئامریکا لە سووریه ئیدی بەرپرس نین لە پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و ئەرکی سەرەکیی ئەو هێزانە بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی ڕێکخراوی تێرۆریستیی "داعشـ"ـە.
"جان کێربی"، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئامریکا بە ڕۆژنامەنووسانی وتووە: "کارمەندانی وەزارەتی بەرگریی ئامریکا و بەڵێندەرەکانی سەرپشک نین له یارمەتی بۆ کۆمپانیایەکی تایبەت کە هەوڵی گواستنەوەی کەرەستە نەوتییەکانی دەدات لە سووریه و تەنانەت بۆ کارمەندانی ئەم کۆمپانیا و بریکارەکانیشی".
لە وڵامی پرسیارێک لەبارەی ئەرکی هێزەکانی ئامریکا لە "سووریه" وتوویەتی: "سەربازە ئامریکاییەکان کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریه بڵاو کراونەتەوە و ژمارەیان لە ئێستادا نزیکەی ٩٠٠ سەرباز دەبێت بۆ پاڵپشتی لە ئەرکی دژی چەکدارانی داعش، ئەمە هۆکاری بوونی هێزەکانی ئامریکایە لەوێ".