کوردستان میدیا: لە کۆبوونەوەیەکی کۆمیتەی پێنج حیزبی کوردستانی لە هەرێمی ئوریبرۆی وڵاتی سوێد، تێکهەڵچوونی پکک و چەند پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات و شەڕی براکوژی مەحکووم کرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی ئوریبرۆی وڵاتی سوێد، رۆژی شەممە رێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، بە مەبەستی تاوتوێی تێکهەڵچوونی نێوان پکک و چەند پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ کۆمیتەی کاروباری پێنج حیزبی کوردستانی لەو هەرێمە کۆبووەوە.
ئەو کۆبوونەوە بە راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و بەتایبەت شەهید \'\'قادر کەریمی\'\' کە بە دەستی گەریلاکانی پکک شەهید کرا، دەستی پێ کرد.
سەلاح ئارامش بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئوریبرۆ لەسەر چۆنیەتیی تکهەڵچوونی نێوان پکک و ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، هەوڵەکانی رێبەریی حیزبی دێموکرات لەمەڕ پێشگیری لە هاتنە ئارای ئەو تێکهەڵچوونە و هەوڵدان بۆ دانووستان لەگەڵ پکک بۆ لایەنەکانی دیکە قسەی کرد.
نوێنەرانی کۆمیتەی حیزبەکان لە هەرێمی ئوریبرۆ بە تێکڕا تێکهەڵچوونی نێوان پەکەکە و چەند پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتیان مەحکووم کرد و وەکوو هەڵەیەکی مێژووی ناودێریان کرد و لەو باوەڕەدا بوون کە ئەو کردەوەی پەکەکە بووەتە مایەی خۆشحاڵیی دوژمنانی کورد و نیگەرانیی دڵسوزان و دۆستانی نەتەوەی کورد.
لەو کۆبوونەوەدا هەر کام لە نوێنەرانی ئەو حیزبانە سەرەخۆشیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات کرد و بنەماڵەی شەهید قادر کەریمی کرد.
لەو کۆبوونەوەدا لانە بەشدارەکان لەسەر ئەم خاڵانە هاوڕا و کۆک بوون:
ــ دەست پێکردنی شەڕی براکوژی بۆ هەر مەبەستێک و لەژێر هەر ناو و پاساوێکدا بێت مەحکومی دەکەین
ــ داوا لەهەر دوو لایەنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پکک دەکەین کەله رێگای دانووستان و دیالۆگەوە کێشەکان چارەسەر بکەن
ــ داوا له حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە لیژنەیەک بۆ بە دواداچوونی ئەو رووداوە پێک بێنێت و خەڵکی کوردستان له ئاکامی لێکۆڵینەوەکه ئاگادار بکاتەوە
ــ داوا له سەرجەم کاناڵەکان راگەیاندنەکان دەکەین کە یارمەتی دەربن بۆ هێورکردنەوەی کێشەکان
کۆمیتەی ئەو حیزبانە کە لەم کۆبوونەودا بەشدار بوون بریتین لە:
ــ بزووتنەوەی گۆڕان
ــ حیزبی کۆمۆنیستی ئێران \'\'کۆمەڵه\'\'
ــ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
ــ پارتی دێموکراتی کوردستان
ــ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران