کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێواز بە تامی تریاک

19:36 - 9 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای هەناردەکردنی پیاز بۆ عێراق تریاک و باقی ماددە سڕکەرەکانی دیکەی ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکات.

ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران لە ڕێگای هەناردەکردنی پیاز بۆ عێراق ماددەسڕکەرەکانیش ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکات کە هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی عێراق دەستیان بەسەر داگرتووە.

هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی عێراق باری پیازی ئەو کامیۆنانەی کە لە گومرکەکانی نێوان ئێران و عێراق لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ڕەوانەی عێراق دەکرێت لە ئەنجامی پشکنینی ئەو بارەدا دەرکەوتووە کە ڕێژیمی ئێران لەگەڵ باری پیاز تریاکیش ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکات.

حکوومەتی عێراق ڕێکخراوی سپای تێرۆریستیی پاسداران بە تاوانباری ئەسڵیی ئەو کارە دەزانێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نرخی پیاز بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینییەوە و ئێستا لە بازاڕەکاندا، بە ١١ هەزار تمەن تەنیا یەک کیلۆ پیاز دەکڕدرێت.

لە گومرکەکانی کوردستان و عێراق هێزە ئەمنییەتییەکان، بەردەوام ماددەی سڕکەر کە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هەناردە دەکرێت، دەستی بەسەر دادەگیرێت کە ڕێکخراوی سپای تێرۆریستیی پاسداران بە تاوانباری ئەسڵیی دەزانن.