کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات: وەزارەتی دەرەوەی وڵاتانی ئامریكا، چین، بریتانیا و لەهستان وڵامدەر بن

13:40 - 28 خەرمانان 2721

پێوەندییە نێونەتەوەییەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران یاداشتێكی ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتانی ئامریكا، چین، بریتانیا و لەهستان كرد.

پاش ئەوە هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانی چەند دڕۆنی شەڕكەر و ئینتحاریی سپای پاسدارانی ئێران تێكبشكێنێت، دەركەوت كە چەندین كەرەستەی ئەم دڕۆنانە لە وڵاتانی جۆراوجۆر و لەوانە ئامریكا، چین، بریتانیا و مەجارستان دروست كراون و سپای پاسداران بو سازكردنی دڕۆن كەڵكی لەو كەرەستانە وەرگرتووە.

هەر بۆیە پێوەندیە نێونەتەوەییەكانی حیزب لە نووسراوێكدا بو وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتانە، وێڕای باس لە هێرش و دەستدرێژیی سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ سەر بنكەكانی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان و زەرەرمەندبوونی خەڵكی بێدیفاعی نیشتەجێی ئەو ناوچانە، دەستپێڕاگەییشتنی ڕێژیمی ئێرانی بەو كەرەستانە كە بو شەڕ لە كوردستان بەكاریان دەهێنێت بە توندی مەحکووم كرد.

 هەروەها لەم نووسراوەدا داوا كراوە كە ئەم وڵاتانە بە  جێددی بەدواداچوون بو ئەم بابەتە بكەن لە كاتێكدا گەمارۆی توند لەمەڕ فرۆشتنی كەرەستەی شەڕ لەسەر ئێران هەیە، چون كۆمەڵێک كۆمپانیای ئەو وڵاتانە ئەم كەرەستانە بە ڕێژیمی ئێران دەفرۆشن.