کوردستان میدیا: رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی خوێنده‌وارانی رۆژهه‌ڵات و یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد و به هه‌ست کردن به پێویستییه‌کانی سه‌رده‌م، فدراسیۆنی خوێندکارانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستانیان راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی پێکهاتنی فیدراسیۆنی خوێندکارانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان به‌م چه‌شنه‌یه:
هاونیشتمانانی ئازیز
خه‌ڵکی مافخوازی کوردستان
خوێندکاران و رووناکبیرانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان
هه‌روه‌ک ئاگادارن بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له خۆرهه‌ڵاتی کوردستان ده‌یان ساڵه له هه‌وڵ و تێکۆشانێکی بێ‌وچان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد و دابین کردنی ئازادی و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی دایه. بێ‌گومان زۆربه‌ی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان له پرۆسه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا به‌شدار بوونه و له‌م پێناوه‌دا به هه‌زاران که‌س گیانیان فیدا کردووه، یان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتکه‌ره‌کانه‌وه که‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌شکه‌نجه و ئازارێکی هه‌موولایه‌نه.
یه‌کێک له‌م توێژانه خوێندکارانی کوردن که هه‌رگیز مه‌ته‌رێزی خه‌بات و تێکۆشانیان به‌ر نه‌داوه و جێ په‌نجه‌یان له‌سه‌ر گوتار و ره‌وته سیاسییه‌کانی کوردستان دیاره و ئه‌و شوێندانه‌رییه هەتا هه‌نووکه‌ش به‌رده‌وامه. خوێندکارانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان به درێژایی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان، رۆڵی به‌رچاویان گێڕاوه و هه‌ندێک جاریش رۆڵی سه‌رکردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی کوردیان راسته‌وخۆ، یان ناڕاسته‌وخۆ گێڕاوه.
هه‌ر له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تییه‌وه هه‌تا وه‌کوو هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی، خوێندکارانی کورد چقڵێک بۆ چاوی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها و پاوانخوازی زاڵ به‌سه‌ر وڵاته‌که‌ماندا بوون و به چالاکیی فه‌رهه‌نگی و سیاسی و رێکخراوه‌یی، ئه‌و په‌ڕی هه‌وڵی خۆیان داوه هه‌تاکوو به‌م شێوه‌یه داوا ره‌واکانی خۆیان بێننه‌گۆڕێ. خوێندکاران به پێوه‌ندیی ئۆرگانیک، یان نائۆرگانیک له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وته‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد، واته حیزبه سیاسییه‌کان له‌م چه‌ند ساڵه‌دا یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ پێشخستنی بزووتنه‌وه‌ی کورد و رۆشنگه‌ری له حیزبه سیاسییه‌کان و کۆمه‌ڵگای کوردستاندا.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه، خه‌سارێکی به‌رچاو که هه‌میشه وه‌کوو که‌موکۆڕییه‌ک له نێو ریزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی کورد له خۆرهه‌ڵاتی کوردستاندا خۆی نواندووه، نه‌بوونی چه‌ترێکی به‌رفراوان، یان فدراسیۆنێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو رێکخراوه خوێندکارییه حیزبی و سه‌ربه‌خۆکانی کوردستان بووه. بێ‌گومان، بوونی وه‌ها چه‌ترێک ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تیی خوێندکارانی کورد و گه‌یاندنی ده‌نگی یه‌کگرتووی خوێندکاران له ئاستێکی به‌رفراواندا. راستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که بوونی وه‌ها فدراسیۆنێک هه‌م ده‌بێته‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌م ده‌بێته پردێکی پێوه‌ندی بۆ زیاتر لێک تێگه‌یشتن و نزیک کردنه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان به‌تایبه‌تی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵه ئه‌رک و چالاکییانه‌دا که به‌هۆی نه‌بوونی میکانیزمێکی گونجاو له نێوان هێزه سیاسییه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستاندا بوونه‌ته له‌مپه‌رێکی لاوه‌کی به‌ڵام کێشه خولقێن.
بوونی وه‌ها فدراسیونێکی به‌رفراوان له ئێستادا و به له‌به‌ر چاوگرتنی که‌ش و هه‌وای داخراوی سیاسی له زانکۆکانی ئێران‌دا که بۆته هۆی کۆچی خوێندکارانی چالاک بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان، ده‌توانێ ببێته هه‌وێنێک بۆ رێکخستنی گونجاوی خوێندکارانی کورد له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.
هه‌روه‌ها بوونی وه‌ها فدراسیۆنێک ده‌توانێ ببێته هۆی راگه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی که چه‌ندین نه‌سڵ له خوێندکارانی کورد به‌ده‌ستیان هێناوه تا وه‌کوو به شێوازێکی تۆکمه بیگوازنه‌وه بۆ نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی خوێندکارانی چالاک له زانکۆکانی کوردستان و ئێران‌دا.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئێمه وه‌کوو کۆمه‌ڵه‌ی خوێنده‌وارانی رۆژهه‌ڵات و یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای رێز لێنان له‌سه‌رجه‌م خه‌بات و چالاکیی خوێندکارانی کورد که به‌درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه و له که‌ش و هه‌وایه‌کی داخراودا به‌رده‌وام بوون له خه‌بات و تێکۆشان، به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین له‌م پێناوه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵبگرین و وێڕای جه‌خت کردنه‌وه‌ی دووباره له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین که بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری ده‌بێ ئه‌رکی چاوه‌دێر بوونی خۆی بپارێزێت و به داڕشتنی به‌رنامه‌ی مرۆڤته‌وه‌رانه و ره‌چاو کردنی پره‌نسیپه دێموکراتیکه‌کان، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی کورد به ئه‌رکی سه‌ره‌کی و رێنوێنی کار و تێکۆشانی خۆی دابنێت.
ئێمه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م راستییانه و به هه‌ست کردن به پێویستییه‌کانی سه‌رده‌م، پێکهێنانی فێدراسیۆنی خوێندکارانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان راده‌گه‌یه‌نین و داوا له هه‌موو خوێندکاران و رێکخراوه خوێندکارییه‌کان ده‌که‌ین که به په‌یوه‌ست بوونیان به‌م فێدراسیۆنه و به‌هێز کردنی هه‌رچی زیاتری، یارمه‌تیده‌ر بن بۆ وه‌گه‌ڕخستن و یه‌کخستنی ئه‌زموون و توانایی‌یه‌کان له پێناوی گه‌یشتن به ئامانجه هاوبه‌شه‌کانماندا.
به‌هیوای رێکخستنی هه‌موو هه‌وڵ و چالاکییه‌کانی خوێندکارانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان له‌پێناو ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه‌کانی گه‌لی کورددا.
فدراسیۆنی خوێندکارانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر
١٨ی پووشپه‌ڕی ١٧١٢ی کوردی
23هه‌مين ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو