کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ئێراندا بووەتە ئارەزوو

12:56 - 27 بەفرانبار 2720

لاوان لە کوردستان و ئێراندا بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان وەک:" خانووبەرە، کەڵوپەلی نێو ماڵ، داهات و کرێ خانوو" بەهۆی نەبوونی سەقامگیریی ئابووریی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو دەبنەوە.

سەرەڕای هەموو کێشەکان بۆ وەرگرتنی وامی هاوسەرگیریی بەربەستی زۆریان دەخەنە پێش و زۆربەیان دوای ساڵێک ناتوانن وام وەربگرن.

لاوان لە ئێران کە بۆ وەرگرتنی وامی هاوسەرگیری سەردانی بانکەکان دەکەن دوای ماوەیک هاتوچۆ کاربەدەستانی ڕێژیم بە بیانووی جۆراجۆری وەک درەنگ هاتن، ماڵپەڕ بەستراوە، بەرپرسەکان لە کۆبوونەوەن و بیانووی دیکە ئ دوای چەند مانگ دەتوانن تەنیا ناونووسی بکەن.

دوای تێپەڕکردنی هەموو گرفتەکان و ئامادەبوونی بوودجە دەبێ هاووڵاتییان دەبێ زامن پەیدا بکەن کە دەبێ حەتمەن کارمەند بێت ئەویش کارمەندی فەرمی.