کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەراوێزنشینی لە شاری "ئیلام" زیانە کۆمەڵایەتییەکانی لێ کەوتووەتەوە

12:15 - 5 خەرمانان 2721

لە چەند دەیەی ڕابردوودا بەهۆی زۆر بوونی حەشیمەت، کۆچکردن لە گوند بۆ شار، هەڵکشانی نرخی خانووبەرە و کرێ خانوو و گرینگتر لە هەمووان لاوازیی ڕێکخراوی چاودێریی بەرزبوونەوەی حەشیمەت بووەتە هۆی دیاردەی پەراوێزنشینی.

پەراوێزنشینی کە پێشتر تەنیا لە شارە گەورەکان بوو ئێستا بەرەبەرە گواستراوەتەوە بۆ شارێکی بچووکی وەکوو "ئیلام" کە زیانی زۆری وەکوو پاک و خاوێنی ناپێوەرمەند، کێشەی ئابووری، نەبوونی خزمەتگوزاریی پەروەردە و خۆشبژیوی، منداڵانی کار، هەژاری، تاوانکاری و زۆر بابەتی دیکەی لەو شێوەیەی بەدواوە دەبێت.

زۆربەی پەڕاوێزنشینان خەڵکی گوندەکانن و کەمداهاتن، کە بەهۆکاری کەمیی خزمەتگوزاری لە گوندەکان و گرانیی خانووبەرە و کرێ خانوو بە ناچار لە پەراوێزی شارەکان دەژین.

پەراوێزنشینی ناڕاستەوخۆ زیانی وەکوو  گیرۆدەبوون بە مادە هۆشبەرەکانانیش زیاد دەکات کە ئامارەکان پیشان دەدەن دەرکەوتەی زیانە کۆمەڵایەتییەکان لەو ناوچانە بەنیسبەت ناوچەکانی دیکە زیاترە.