کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرستارانی سنه بەهۆی نەدانی حەقدەستەکانیان ناڕەزیەتییان دەربڕی

18:18 - 9 سەرماوەز 2720

سەرۆکی ماڵی پەرستارانی پارێزگای سنە باسی لەوە کردووە ٢ مانگ لە کاتی ڕاگەیاندنی بودجەی ١١.٥هەزار میلیارد تمەنیی ڕێکخراوە بەرنامەداڕێژیی، بۆ دانی حەقدەستی پەرستاران تێدەپەڕێت، بەڵام هێستا ئەو پەرستارانە نەدانی حەقدەستی ساڵی ٩٨یان پێنەدراوە.

"عەلی ئەشرەف ڕەحمان پەنا " سەرۆکی ماڵی پەرستارانی پارێزگای سنە، باسی لە کێشە و کاری زۆری پەرستاران کردووە و وتوویەتی ٣ مانگ پێش لە نامەیەکدا داوام لە سەرۆکی زانکۆی پزشکیی پارێزگای سنە کردووە کێشەی حەقدەستی پەرستاران و هەموو پێرسۆنێلی نەخۆشخانەکان چارەسەر بکات.

ناوبراو هەروەها داوای لە نوێنەرانی ڕێژیم لە مەجلیس کردووە بیر لە دۆخی پەرستاران بکەنەوە.

سەرۆکی ماڵی پەرستارانی پارێزگای سنە وتوویەتی پشکی زانکۆی زانستیی ئەم پارێزگایە لە تەرخانکردنی بودجەی ١٠ هەزار میلیاردی بۆ وەزارەتی تەندروستی دیار نییە. هەروەها حەقدەستی پەرستاران ڕوون نییە لە کوێ خەرج کراوە.

 ناوبراو داوای لە نوێنەرانی ڕێژیم کردووە بەدواداچوون بۆ ئەم کێشەیە بکەن.