کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرستارێک لە شنۆ بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا

11:02 - 22 خەزەڵوەر 2720

"فەرهاد ئەحمەدزادە" یەکێک لە پەرستارەکانی نەخۆشخانەی شنۆ بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی،" فەرهاد ئەحمەدزادە" که وەک پسپۆڕی "بێهۆشی" لە نەخۆشخانەی شنۆ کاری دەکرد، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.

ئەو پەرستارە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵ بە ناوکانی "ژینا و ژیار"ه.

لە سەرەتای هاتنی کۆرۆنا هەتا ئێستا چەندین پزشک و پەرستار بەهۆی کۆرۆناوە و خزمەت بە گەلەکەیان گیانیان لەدەست داوە.

تەرمی ئەو پەرستارە لەنێو ئاپۆرای خەڵکدا بە خاک ئەسپێردرا.