کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرستارەکانی نەخۆشخانەکان ناڕەزایەتییان بە دۆخی کاری خۆیان دەربڕی

17:18 - 27 سەرماوەز 2720

پەرستارانی نەخۆشخانەکانی ئێران بۆ چەندمین جار نامەیان بۆ "حەسەن ڕووحانی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران نووسیوە و داوایان لێکردووە کێشەکانیان چارەسەر بکات.

پەرستارەکان لەو نامەیەدا باسیان لە گشتگیربوونی کۆرۆنا، تووشبوونی ژمارەیەکی زۆر لە پەرستاران بەو نەخۆشییە و ماندوویەتیی کادری دەرمانیی نەخۆشخانەکان کراوە و داوایان کردووە بەنیسبەت گیان لەدەستدانی خەڵک بەو نەخۆشییە کارێک بکات.

"محەممەد پاک مهێر" سەرۆکی کۆمیسیۆنی تەندروستی و دەرمانیی مەجلیسی ڕێژیم باسی لەوە کردووە هەتا ئێستا ٣٢هەزار پەرستار تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوونه کە دەرخەری ئەوەیە ٣٠ لەسەدی پەرستاران تووشی ئەو نەخۆشییە بوونه.

لەو نامەیەدا باس لەوە کراوە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی ئێمە نەبوونی ئەمنییەتی کارییە و ئەوەش شوێندانەریی لەسەر خزمەتگوزاریی زیاتری ئێمە بە نەخۆشەکان دادەنێت.