کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرستارەکانی نەخۆشخانەی مەهاباد: لە بیری ئیمەدا بن و لە ماڵ بمێننەوە

13:06 - 5 خاکەلێوه 2720

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تووشبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک بەم نەخۆشییە، سەرەڕای ئەوەیکە مەترسییەکی گەورەی لە کوردستان دروست کردووە، دۆخێکی نالەباریشی بۆ کادری دەرمانیی نەخۆشخانەکان دروست کردووە.

پەرستارەکانی نەخۆشخانەی مەهاباد بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ڕۆژانێکی سەخت تێدەپەڕینن، داویان لە خەڵکی کوردستان کردووە کە لە ڕۆژانی سەرەتای ساڵی نوێدا لە بیری ئیمەشدا بن و لە ماڵ بمێننەوە.

پزیشک و پەرستارەکانی نەخۆشخانەی مەهاباد، سەرەڕای ئەوەی کە نزیک بە ٢ حەوتووە سەردانی بنەماڵەکانیان نەکردووە، لەگەڵ کەمیی کەرەستەی نەخۆشخانە و دەوا و دەرمانی پێشگیری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەوڕوون.

لەم ڕۆژانەدا ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو ئێران و کوردستانی تەنیوە و هەر ڕۆژە ڕێژەی تووشبووان و قوربانییانی ئەم نەخۆشییە بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵدەکشێت و  نەخۆشخانەکانیش لە دۆخیکی زۆر شپرزدان.

هەروەها هەتا ئێستا بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە، دەیان پزیشک و کادری دەرمانی تووشی ئەم نەخۆشییە بوونە و هەندێکیشیان گیانیان لەدەست داوە.