کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم کەمیی هێزی مرۆیی هەیە

12:29 - 21 خاکەلێوه 2721

وەزیری پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە پەروەردە و بارهێنان ١٩٧هەزار کەس کەمیی هێزی مرۆیی هەیە کە ئەو کەمییەیان لە ڕێگەی مامۆستایانی "حەقولتەدریسیی ئازاد، خانەنشینکراوەکان و سەرباز موعەلیمەکان" قەرەبوو کردووەتەوە.

"موحسێن حاجی میرزایی"، وەزیری پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئێران، ڕایگەیاندووە: "بەپێی دوایین هەڵسەنگاندنەکان، ٢٠ هەزار کەس لە ڕێگەی زانکۆی فەرهەنگییان و ٢٨ هەزار کەس لە ڕێگەی ماددەی ٢٨ـەوە وەرگیراون کە بۆ ئەمساڵ تەواوە بەڵام ساڵانە بوونی ٣٠ هەزار کەس لەو بەشەدا پێویستە".

ناوبراو لەدرێژەدا وتوویەتی کە ئێمە پەسەندکراوەکانی شیاوی مامۆستاییمان لێکداوەتەوە و پێشکەشمان کردووە و کەسێک بەبێ شیاوی ناتوانێت بێتە پەروەردە و بارهێنانەوە.

ئەوە لەحاڵێکدایە کە لە ئێراندا بە سەدان مامۆستا بوونیان هەیە کە کاریان پێ نادرێت و ئەوانەش کە دەچنە سەر کار لێهاتوویی باشیان نییە.