کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەلەقاژەیەکی دیکە لە ڕێژیم بۆ زیادکردنی رێژەی بەشداری لە شانۆگەری

18:30 - 28 جۆزەردان 2721

پاش دەرکەوتنی ساردوسڕی شانۆگەری هەڵبژاردنەکان و بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمایەسییەکان، ڕێژیم وەخۆ کەوتۆتەوە و وێڕای پاڕانەوە لە دەنگوڕەنگ و کاناڵە سێبەرەکانی هەندێ ڕێکاری نوێی هێناوەتە گۆڕێ.

ستادی بەناو هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم لە ڕاگەیەندراوێکیدا بڕیارێکی پیشووتری خۆی ڕەد کردۆتەوە و داوا دەکات ئەو کەسانەش کە ناسنامەکەیان وێنەی پێوە نییە هەر دەتوانن بەشداری بکەن؛ ئەمەش دوای ئەو بڕیارە دێتە ئاراوە کە ڕایانگەیاندبوو تەنیا کەسانێک دەتوانن بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردن بن کە خاوەن ناسنامەی وێنەدارن!

لەلایەکی تریشەوە کاتی بەشداری لە دەنگدانەکانیش  زیاد کراوە تاکوو بتوانن بەم شێوەیە خەڵکێکی زیاتر پەلکێشی شانۆگەرییەکەیان بکەن.

لە سەرانسەری ئێران و بەتایبەت لە کوردستان ڕێژەیەکی زۆر کەم لە خەڵک ئامادە بوون بەشداری لە شانۆگەری بەناو هەڵبژاردنەکانی ١٤٠٠ بکەن و ئەمەش ترس و نیگەرانی لە دڵی سەرانی ڕێژیمدا چاندووە.