کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەنابەرێکی خەڵکی پاوە لە ئاوەکانی "یوونانـ"ـدا خنکا

11:40 - 4 گەلاوێژ 2721

پەنابەرێکی کورد بە ناوی "مونیرە حەیدەری"، تەمەن ٣٧ ساڵانە خەڵکی گوندی "زەردوویی"سەر بە بەخشی "باینگانی" شاری "پاوە" کە ویستبووی بۆ بریتانیا کۆچ بکات، لە ئاوەکانی وڵاتی "یوونانـ"ـدا خنکاوە.

ماوەی سێ ڕۆژ لەمەوپێش لە دوو بەلەمدا ٨٠ کەس ویستوویانە لە ڕێگای "یوونان" بچن بۆ وڵاتی "ئورووپا" کە نزیک بە ٢٠ کەسیان منداڵ بوونە و بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکان "مونیرە حەیدەری" گیانی لەدەستداوە.