کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەنابەرێکی سیاسیی کورد مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران لەسەرە

18:54 - 4 خەرمانان 2720

"کوێستان حوسێنی" پەنابەری سیاسیی کورد کە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی سوئید نیشتەجێیە، لەلایەن دەوڵەتی "سوئید"ەوە پێی ڕاگەیەندراوە کە دیپۆرتی ئێران دەکرێتەوە.

"کوێستان حوسێنی" خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و لەلایەن بەرپرسانی دەوڵەتی سوئیدەوە ئاگادار کراوەتەوە کە دیپۆرتی ئێران دەکرێتەوە.

لەو نامەیەدا کە دەوڵەتی سوئید ئاگاداری کردووەتەوە، ئاماژە بەوە نەکراوە کە منداڵەکانی دیپۆرت دەکرێنەوە. ناوبراو خاوەن دوو منداڵە.

"کوێستان حوسێنی" ڕێکەوتی ١ی مانگی ٧ی ساڵی ١٩٧٤ی زایینی لەدایک بووە. بە ڕەچەڵەک خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و بەهۆی گوشاری ڕێژیمی ئێرانەوە زێدی خۆی بەجێ هێشتووە.

دیپۆرتکردنەوەی ناوبراو لەلایەن دەوڵەتی سوئیدەوە و ڕادەستکردنی بە ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران، مەترسییەکی جیددیە بۆ سەر ژیان و گیانی ئەو پەنابەرە سیاسییە.

"کوێستان حوسێنی" خێزانی شەهید "شاڕۆخ مورادی" یەکێک لە فەرماندەکانی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.