کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەنابەرێکی کورد لە ئاڵمان بوو بە ڕزگاریدەری خەڵک

13:24 - 7 پووشپەڕ 2721

پەنابەرێکی کورد لە وڵاتی ئاڵمان لەکاتێکدا دەبینێت کە تێرۆریستێکی سوومالیایی هێرش دەکاتە سەر خەڵک لەگەڵی دەرگیر دەبێت و پێشی پێ دەگرێت.

چەند ڕۆژ پێش تێرۆریستێکی سوومالیایی لە "ڤۆرتێسبۆرگـ"ـی ئاڵمان بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر خەڵک و ٣ کەس دەکوژێت .

"چیا ڕەبیعی" پەنابەرێکی کورد خەڵكی مەهاباد دانیشتووی ئاڵمان لە کاتی ئەو ڕووداوەدا لەگەڵ ئەو تێرۆریستە سوومالیاییە دەرگیر دەبێت و پێش بە تاوانی زیاتر لەو تێرۆریستەوە دەگرێت.

ئەو کارەی "چیا ڕەبیعی" دەنگدانەوەیەکی زۆری دەبێت و ڕاگەیاندنەکانی ئاڵمان بە "ڕزگاریدەر" ناوی لێ دەبەن.

ناوبراو هەروەها لەلایەن کەسایەتییە دەوڵەتییەکانی ئەو وڵاتەوە ڕێزێکی زۆری لێ دەگیردرێت و سپاسی لێ دەکرێت کە پێشی بە درێژەی ئاوا جینایەتێک گرتووە.