کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شەهید "لوقمان مێهفەر"

12:28 - 23 خاکەلێوه 2721

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شەهید لوقمان پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ حیزبی دێموکرات نارد و ڕایگەیاند کە گەلی کوردستان سەرکردەیەکی دڵسۆز و قارەمانی لەدەست دا.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرسەنامە

بە داخ و پەژارەیەکی گەورەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و سیاسەتمەدار و دڵسۆز و سەرکردەی گەورەی گەلی کوردستان "لوقمان مێهفەر"مان بیست. بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خێزان و منداڵەکانی و دۆست و هاوڕێکانی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. لە خوای گەورە داواکارین ئه‌وه‌ دوا ناخۆشیتان بێت و خوای گه‌وره‌ سه‌بووری و ئارامی بخاته‌ نێو دڵ و ده‌روونتان و خوالێخوشبووش به ‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

خوالێخۆشبوو هەموو تەمەنی خۆی لەپێناو خزمەتی گەلەکەی بەڕێ کرد و بە لەدەستدانی ئەم سەرکردە مەزنە گەلی کوردستان سەرکردەیەکی دڵسۆز و قارەمانی لەدەست دا.

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان

١٠ی ئاوریلی ٢٠٢١ی زایینی