بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامی پیرۆزبایی خۆی بۆ حیزب نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
زۆر بەڕێز "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بابەت/ برووسكەى پيرۆزبايى
سڵاوی سەربەخۆیی و ئازادی...
بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبە تێکۆشەرەکەتان (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) گەرمترين و جوانترین پيرۆزبايى ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و دۆست و جەماوەرتان دەكەين، داواكاریی پێشڤەچوون و سەركەوتنى بەردەوام بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەخوازين، ئەو بۆنە بە دەرفەت دەزانين جارێكى تر جەخت لەسەر پتەوكردن و بەرەو پێشەوە بردنى پەيوەندیی دۆستانەى نێوان (بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) دۆست و هاوپەیمان دووپات بكەينەوە لەپێناو خزمەتكردن بە ئامانج و بەرژەوەنديیە باڵاكانى گەلى كوردستان.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
بزووتنەوەی نوێبوونی كوردستان
١٠ی ئاگوستی ٢٠٢٠ی زایینی