
بنەماڵەی شەهید "سمکۆی شکاک" بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
٢٦ی سەرماوەز ڕۆژێکی مێژوویی نەتەوەی کوردە و لەو ڕۆژەدا بوو کە ناوێک بۆ هێزی بەرگریی نەتەوەی کورد و کوردستان دانرا و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دامەزرا.
ئێمە وەک بنەماڵەی شەهید "سمکۆ" ئەو ڕۆژە لە هەموو پێشمەرگەی کوردستان، بنەماڵەی شەهیدان، زیندانییانی سیاسی و هەموو کوردانی بە شەرەف پیرۆز دەکەین.
ئێمە وەک بنەماڵەی "سمکۆ" شانازی بە قارەمانیەتیی پێشمەرگەوە دەکەین و تا دوایین ساتەکانی ژیانمان لە هێزی خۆڕاگری پێشمەرگە بۆ ستاندنی مافی خەڵکی کوردستان پشتیوانی دەکەین و بەڵێنی دەدەین هەتا دوایین ساتەکانی ژیانمان بە خوێنی شەهیدان وەفادار بمێنینەوە و بۆ گەیشتن بە ئامانجی پیرۆزی خەڵکی کورد درێژە بە کار و تێکۆشانی خۆمان دەدەین.
بژی کوردستان
بژی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان