کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی تێکۆشەرانی سەقز بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان

10:19 - 27 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سەقز بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، پەیامێكیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

لە ناوەندی شارەوە گەرموگوڕترین سڵاوی خۆمانتان پێشکەش دەکەین. سەری ڕێز لە بەرانبەر بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییە خۆڕاگرەکان دادەنەوێنین. ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە هەموو پێشمەرگەیەکی ئەم کوردستانە و بەتایبەت پێشمەرگەکانی شاخ و شاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی دەڵێین و هیوای سەرکەوتنی هەرچی زیاترتان بۆ دەخوازین.

ژیانی ڕاستەقینە هەر ئەوەیە کە پێشمەرگە لە پێناویدا خەبات دەکات. بۆیە ڕێزگرتن لە پێشمەرگە یانێ ڕێزگرتن لە ژیان و ترۆپکی ئینسانییەت و ئازادیخوازی. ڕێژیمی تێرۆریستیی ئاخوندی لە سەرەمەرگی خۆیدایە و بێگومان پێشمەرگەی کوردستان لە کۆتاییدا ئاسەواری نگریسی ئەو ڕێژیمە پڕ لە جەنایەتە لە کوردستاندا ڕادەماڵێ .

دیسان جێژنی ۲٦ی سەرماوەز لە هەموو لایەک پیرۆز بێت .

مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی گەندەڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران
سەرکەوتووتر بێت ڕاسانی ڕۆژهەڵات لە سایەی گیانبازیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

"بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حدکا لە شاری سەقز "