کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نێوخۆی وڵات، بە بۆنەی شەهیدبوونی شەهید "سامان حەسەنپوور"، پەیامی هاوخەمیان بڵاو کردەوە و پەیمانی وفاداریان لەگەڵ ڕێبازی شەهید سامان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارەکانی نەغەدە، سنه، تاران، بانە، پیرانشار، مەریوان، مەهاباد، یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، شنۆ، بۆکان، ،مەهاباد، کامیاران، ڕوانسەر هەرسین وێڕای هاوخەمی لەگەڵ حیزبی دێموکرات، پەیمانی وەفاداریان بە ڕێبازی شەهید سامان و شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە کە تا گەیشتن بە ڕزگاری درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان دەبن.
دەقی پەیامەکان:
مەهاباد:
ئێمەش وەکوو ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شەهیدبوونی هاوڕی و هاوخەباتی تێکۆشەرمان، پێشمەرگە و شەهیدی تازەی ڕاسان، شەهید سامان حەسەنپوور(شیوەسەڵی) پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان، سەرکردایەتی، هەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزب و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەیین.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهید سامان و سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل
سەرکەوێ خەبات و ڕاسانی گەلەکەمان
مەرگ و نەمان بۆ داگیرکەران و خۆفرۆشان
نەغەدە:
"باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژەپێدانی ڕێگای ئەوانە"
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئاگاداری شەهیدبوونی فەرماندەی جوانەمەرگ شەهید سامان، وەک نوێترین شەهیدی ڕێگای ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان بووینەوە. هەر بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی فەرماندە سامان، کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکرات و هەموو خەڵکی تێکۆشەری کوردستان دەکەین.
بەلێن نوێ دەکەینەوە کە بە ئەوپەڕی شەڕافەتەوە، ڕێبواری ڕێگای پر لە شانازی و سەروەریی ئەم پاک ڕەوانانەیینە.
ئەندامان و لایانگرانی دێموکرات لە ناوچەی سندووس
سەقز:
ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، ڕێگای شەهید سامان شیوەسەڵی و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان دڕێژە پێدەدەین و سەرخۆشیی خۆمان لە بنەماڵەی شەهید سامان، هاوسەنگەرانی و سەرجەم پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین. تەمەن درێژیتان بۆ بە ئاوات دەخوازین. هەربژین و سەرکەوتوبن .
مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی تێرۆریستیی ئاخوندی
سەرکەوتن بۆ پێشمەرگەی کوردستان
ورمێ:
دڵۆپ دڵۆپ
باران گوڵ دەنووسێتەوە و
نمە نمەش چاوانم تۆ
گڤە گڤە با پێدەشت دەخوێنێتەوە و نەفەس نەفەس هەناسەشم باڵاکەی تۆ
سڵاو له ڕۆحی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری به تایبەت شەهیدانی ڕاسان،
سڵاو له بنەماڵەی شەهیدان و بەندکراوانی سیاسی.
به بۆنەی شەهیدی نوێی کوردستان، هاوڕێی پێشمەرگەی، شەهیدی نوێی ڕاسان،
پرسه و سەرەخۆشیی خۆمان وه ک ئەندامان و هەواداران لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ ئاراستەی بنەماڵەی شەهید سامان، حیزبی دێموکرات و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان دەکەین.
به هیوای سەرکەوتن به سەر کۆسپەکانی بەردەم ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان.
شەهیدان نامرن، ئاڵا هەڵگرن بۆ خەبات
دزەی مەرگەوەڕ:
سڵاو
سڵاوێک بە گەرمی هەتاوی کوردستان
ئێمە ئەندام و لایەنگرانی حدکا لە شاروچکەی دزەی مەرگەوەڕ ئاگادار بوینەوە کە فەرماندەیەکی سەربەرزی گەلەکەمان بە ناوی کاک سامان حەسەنپوور(شیوەسەڵی) لە پیرانشار شەهید بووە .
ئێمە هاوخەمی بنەماڵەی سەربەرزی شیوەسەڵی، ئەندامی ڕێبەرایەتی و هەموو هەوسەنگەرەکانی ئەم فەرماندە قارەمانەین.
باشترین پاداش بو شەهیدان درێژەدانی خەباتیانە. ئێمە بەم بۆنەوە پەیمانی وەفاداری نوێ دەکەینەوەکە درێژەدەری ئامانجە ڕەوایەکانیان کە ئازادی گەلمانە بین.
سەرکەوتن بۆ پێشمەرگە و کوردستان
مەرگ و نەمان بو جاش و نەیارانی کوردستان
ئەندام و لایەنگرانی حزب دێموکرات کوردستانی ئێران لە شاروچکەی دزەی مەرگەوەڕ
نەغەدە:
ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی وەزنێ سەر بە شاری نەغەدە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدی تازەی ڕاسان، هەموو کادر و پێشمەرگەکان دەکەین. بەڵێن نوێ دەکەینەوە کە درێژەدەری ڕێگای شەهیدان بین.
سندووس گوندی وەزنێ
سنه:
لە لایەن خۆمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدی نوێی گەلەکەمان شەهید سامان حەسەنپوور ناسراو بە سامان شێوەسەڵی دەکەین و هەروەها سەرەخۆشی لە ئەندامانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەی حیزب دەکەین .
بێ شک کاروانی شەهیدانمان درێژە و ڕەنگە درێژتریش بێت ئێمەش بەو پەڕی بڕوا بە خۆبوون و متمانەوە ڕێگای پڕ سەروەری شەهیدان تا گەیشتن بە سەربەستی گەلەکەمان دەپێوین ، یا سەردەکەوین یا بە تێکەڵبوونمان بە کاروانی شەهیدان گیانمان لە ڕێگای سەرکەوتنی نەتەوەکەمان پێشکەش دەکەین .
سەرکەوێ خەباتی نەتەوایەتی گەلی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران .
ئەندامانی ڕێکخستنی نهێنی حیزبی دێموکرات
دێولان و لەیلاخ
تاران:
پهیامی پەیمان نوێكردنهوه ی كۆمهڵیک له ئهندامان و لایهنگرانی حیزبی دێموكرات له زانكۆكانی تاران، زانكۆی تهورێز و شاری بۆكان به بۆنهی تازهترین شههیدی راسان شههید سامان حهسهنپوور
ئێمه ئهندام و لایهنگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وهک پێشمهرگهی شار لهگهڵ رێگا و ئامانجهكانی شههید سامان پهیمان نوێ دهكهینهوه تا گهیشتن و وهدیهێنانی ئامانجه نهتهوهییهكانی گهلی كورد له رۆژههڵاتی كوردستان له خهباتی شار و شاخ بهردهوام بین و لهپێناو راسانی خۆرههڵاتی كوردستاندا له هیچ شتێک دهریغی ناكهین.
سهركهوێ خهباتی شار و شاخ بڕۆخی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
بانە:
دەقی پەیامی بەشێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شارستانی بانەوە
سڵاو ماندوونەبن
زۆڕ بەداخەوه له بانەوه سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان و حیزب دەکەین
و تا دوا هەناسه ڕێگایان درێژه پێدەدەین.
هه زاڕ جاڕ رۆحی شاد بیت.
پیرانشار
"ئاشی خه بات به خوێن دەگەڕێ"
به بۆنەی شەهیدبوونی فەرماندەی بەوەجی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شەهید کاک سامان شیوەسەڵی، سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرایەتی، گشت کادر و پێشمەرگه گیان له سەر دەستەکانی حیزبه خۆشەویستەکەمان و خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و بەڵێین دەدین بۆ تۆڵەی خوێنی شەهیدانی کوردستان تا ئاخرین قەترەی خوێن دەست له خەبات هەڵناگرین.
"به شیک له ئه ندامان و لایه نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران له شاری پیرانشار.
شنۆ:
سڵاو
پەیامی سەرەخۆشی
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، هەواڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی کوردستانمان پێگەیشت، بە ناوی سامان حەسەنپوور، ناسراو بەشیوەسەڵی، لێرەدا بە پێویستمان زانی پرسەی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید سامان، کادر و ئەندامانی حیزب بکەین. پەیمان نوێ دەکەینەوە، دڵنیایان دەکەینەوە ڕێبازی شەهیدانمان درێژەی دەبێ تا وەدیهاتنی ئامانجە پیرۆزەکانی حیزبە خۆشەویستەکەمان، سەری کرنۆش بۆ شەهیدانی گەلەکەمان دادەنوێنین بەتایبەت شەهیدی تازەی ڕاسان، کاک سامان حەسەنپوور
مەریوان
بە بۆنەی شەهیدبوونی هاوڕێ سامانی فەرماندە تازەترین شەهیدی ڕاسان بە ناو تەشکیلاتی حیزب لە ناوچەی خاو و میراوای مەریوان
ئێمەیش ئەندامانی نهێنی حیزب لە ناوچەی خاو و میراوای مەریوان بە بۆنەی شەهیدبوونی هاوڕێ سامان حەسەنپوور تازەترین شەهیدی ڕاسان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاوڕێ و هاوسەنگەرانی شەهید سامان بە گشتی، بنەماڵە و کەسوکاری بەتایبەتی دەکەین و خۆمان لە خەم و پەژارەدا بە شەریک و بەشدار دەزانین.
لە هەمان کاتیشدا ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ درێژەدانی ڕێگای پڕ لە شانازی هاوڕێ سامان و هەموو شەهیدانی حیزب و گەل.
بمرن دوژمنانی کورد و ئازادی بژی دێموکرات
سەرکەوێ خەباتی ڕەوای گەلەکەمان بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
تەشکیلاتی نهێنی حیزب لە ناوچەی خاو و میراوای مەریوان.
مەهاباد:
ئێمەش وەکوو ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات به شەهیدبوونی هاوڕێ و هاوخەباتی تێکۆشەرمان پێشمەرگە و شەهیدی تازەێ ڕاسان.
پێشمەرگەی گیان لە سەر دەست شەهید سامان شیوەسەڵی؛ پرسه و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی، کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران دەکەین و بەڵێن دەدەین تا دواین ساتەکانی ژیان درێژەدەری ڕێگای دەبین.
یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
پهیامی هاوخهمیی یهكیهتیی پێشهیی مامۆستایانی كوردستانی ئێران خهباتگیرانی شاخ خهڵكی تێكۆشهری كوردستان.
ئێمه ئهندام و لایهنگران و دوستانی یهكیهتی پێشهیی مامۆستایانی كوردستانی ئێران خۆمان به بهشدار و هاوخهمی هاوسهنگهرانی شههید سامان شیوهسهڵی و له رێگای ئیوه وه له بنهماڵه، خزم و كهسوكاری شههید سامان له شاری سهردهشت دهزانین و دهكهین.
ههروهها پرسه و سهرهخوشی له ئێوه و خرمان دهكهین. دڵنیا بن ئێمه پێشمهرگهكانی سهنگهری زانكۆ و قوتابخانهكان تا گهیشتن به ئامانهكانی گهلی كورد له رۆژههڵات هاوڕا و هاوبیر و پئتیوانتانن و وهفادار به رێبازی شههیدانین.
سڵاو له رۆحی پاكی شههیدی تازهی ڕاسانی خۆرههڵاتی كوردستان بڕۆخی رێژیمی گهندهڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران
شارەکانی شنۆ، بۆکان، ، مەهاباد، کامیاران، پیرانشار و ڕوانسەر
باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژدانی ڕێگایانە
بەداخەوە هەواڵی شەهید بوونی فەرماندە سامان حەسەن پوور ناسراو بە سامان شیوەسەڵیمان بیست، ئەو هەواڵە دڵتەزێنە ڕایتڵەکانیدین و پەژارە دایگرتین.
ئێمە کومەڵێک لە ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی شنۆ، بۆکان، مەهاباد، کامیاران، پیرانشار و ڕوانسەر هاو خەمی خۆمان بۆ شەهید بوونی کاک سامان دەردەبڕین .
سەرەخۆشی لە حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی ئازیزی بەتایبەت مامۆستا حەسەنی شیوەسەڵی دەکەین. پەیمان دەگەڵ شەهید سامان هەموو شەهیدانی حیزب وگەل دووپات دەکەینەوە کە ڕێگای پڕ لە سەروەریان درێژە بدەین.
هەرسین
پەیامی تەشکیلاتی نێوخۆی حیزبی دێموکرات به بۆنەی شەهیدبوونی سامان حەسەنپوور
دەقی پەیامەکەی گوندی هەرسین سەر به ناوچەی ژاورەی مەریوان
ئێمەش وەکو ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شەهیدبوونی هاوڕێ و هاوخەباتی تێکوشەرمان پێشمەرگه و شەهید نوێی راسان، شەهید سامان حەسەنپوور پرسه و سەرەخۆشیی خۆمان ئارستەی بنەماڵەی بەڕێزیان، سەرکردایەتی، هەمەو ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و سەرجەم خەلکی کوردستان دەکەین.