کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی هەڤاڵ "حەمید دەروێش"

11:11 - 1 خەزەڵوەر 2720

دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی هەڤاڵ "حەمید دەروێش" پەیامێکی بۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی پێشڤەرۆی کورد ـ سووریا نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز: مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی پێشڤەرۆی کورد ـ سووریا

وێڕای سڵاوێکی دۆستانە

هیوادارین لە خەبات بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای نیشتماندا سەرکەوتوو بن.

بەڕێزان!

ڕۆژی ٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ ساڵیادی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی گەلەکەمان و سکرتێری ماندوونەناسی پارتە شۆڕشگێڕەکەتان مامۆستا "حەمید دەروێشـ"ـه.

بەم بۆنەوە بە ناوی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە پێویستی دەزانین سڵاوی ئەمەگناسی و ڕێز و وەفامان پێشکەش بە گیانی پاکی ئەو خەباتگێڕە سەربەرزەی گەلەکەمان بکەین و لەگەڵ ئێوە هەڤاڵانی بەڕێز و درێژەدەرانی ڕێگا و ڕێبازی کاک حەمید دەروێش هاودەردی بکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ وەدیهێنانی ئامانج و ئاواتەکانی بخوازین و لەسەر پێوەندیی دۆستانەی هەر دوو حیزبی دۆست و برایش، لە بەرەوپێشبردنی ئامانجە هاوبەشەکانمان جەخت بکەینەوە.

بەرز و بەڕێز بێت یاد و ناوی خەباتگێڕی گەلەکەمان هەڤاڵ حەمید دەروێش

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای پێوەندییە گشتییەکان

محەممەدنەزیف قادری