
خەڵکی نیشتمانپەروەری گوندی ''تیلەکۆ'' سەر بە شاری کامیاران بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور ''قاسملوو'' و هاوڕێیانی پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
دوکتور ''عەبدولڕەحمان قاسملوو'':
''گەلێک ئازادی بووێت دەبێ نرخی ئەو ئازادیی ەش بدات، هیچ میللەتێک بەبێ زەحمەت و تێکۆشان، بەبێ بەختکردنی ڕۆڵە بە نرخەکانی خۆی بە ئازادی نەگەیشتوە گەلی کوردیش و حیزبی ئێمەش کە پێشڕەوی خەباتی گەلی کوردە، لەمێژە ئەوەی دەزانێ کە ئازادی خۆبەختکردنی دەوێ، فیداکاری دەوێت''.
ســـڵاو
تێرۆرکردنی سەرکردە و ڕێبەری گەورەمان "دوکتور قاسملوو" لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بە کارێکی ترسەنۆکانە دەزانین و دوژمن باش بزانێت کە ڕێبازی ئەو ڕێبەرە نەمرەی کورد درێژەی هەیە.
خەڵکی گوندی تیلەکۆ
مەرگ و نەمان بۆ دوژمنانی حیزبی دێموکرات و گەلی کورد