کوردستان میدیا: بە بۆنەی کۆتایی دەورەی سیاسیی ئاستی ٢ بەشی یەکەم، دەزگای پەروەردە و لێکۆڵینەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێک لە لایەن "هیوا میرزایی" جێگری دەزگای پەروەردەوە پێشکەش کرا.
دەقی پەیامەکە:
هاوڕێیانی به‌ڕێز
میوانه ئازیزه‌كان
به‌خێربێن بۆ ڕێوڕه‌سمی كۆتاییهاتنی ده‌وره‌ی ئاستی دووی ده‌زگای په‌روه‌رده و لێكۆڵینه‌وه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌ك حیزبێكی پێشڕه‌و هه‌میشه هه‌وڵی بردنه‌سه‌ری وشیاری سیاسی و تێگه‌یشتنی داوه و له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ئه‌سڵه له به‌رنامه و پێڕه‌وی خۆیدا یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامی حیزبی بردنه سه‌ره‌وی ئاستی زانیاریی سیاسی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پێناسه كردووه بێگومان هه‌روه‌ك چۆن بۆ پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزب دێموكرات به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی سه‌ربازی و تواناییه نیزامییه‌كانی پێویسته هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش فێربوونی زانستیانه‌ی پرسه سیاسییه‌كان و خۆته‌یاركردن به چه‌كی زانست پێویستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره و پێویسته پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكرات له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات به زمانێكی سیاسی و قه‌ناعه‌ت پێهێنان سه‌ره‌نجی خه‌ڵك بۆ لای بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان ڕابكێشێ و بتوانین پێكه‌وه ڕۆژهه‌ڵات بكه‌ینه هێزی شوێندانه‌ر و پردی نێوان شاخ و شار پێكه‌وه ببه‌ستینه‌وه و ڕۆژهه‌ڵات بكه‌ینه چه‌قی خه‌بات.
په‌روه‌رده واته تێگه‌یشتن له خۆت و جیهانی ده‌وروبه‌ر، ناسینی مێژوو و به‌رده‌وام ئابدهیتبوونهوهی ئه‌ندامی حیزب هه‌رئه‌مه‌یش وایكرد كه له كونگره‌ی ١٦ی حیزبی دێموكرات‌دا، په‌روه‌رده به یه‌كێک له گرینگ‌ترین به‌شه‌كانی حیزب ده‌ستنیشان كرا هه‌ربۆیه ده‌زگای په‌روه‌رده و لێكۆڵێنه‌وه به پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی كه پێكهاتووه له ٤ ئاست هه‌وڵی به ئاكام گه‌یشتنی ئه‌سڵی بردنه سه‌ره‌وه‌ی زانیاری سیاسی ئه‌ندامانی حیزب ده‌دا، ئه‌سڵێك كه هه‌میشه حیزبی دێموكرات باوه‌ڕی پێ بووه و له قۆناغه سه‌خته‌كانی خه‌باتیشدا بۆ ساتێكی ئه‌م ئه‌سڵه‌ی فه‌رامۆش نه‌كردووه.
بە پێی ئەو بەرنامە کە هەمانە، حەوت دەورە لە چوارچێوەی چوار ئاستەکەی پەرەوەردە بەڕێوەدەبین. ئەم حەوت دەورە بریتی دەبێ لە ئاستی یەکەم یان سەرەتای کە لە یەک بەش پێک دێ و لە فێرگە دەگوترێتەوە (١٣ وانە لە ئەستۆی دەزگای پەرەوەردە و لێکۆڵینەوەیە). ئاستی دووهەم یان ناوەندی، کە تەکمیلکەری ئاستی یەکەمە، دوو بەشە و شەش تا دوازدە مانگ دوای تەواو کردنی دەورەی سەرەتای بەڕێوە دەچێ (دەبێ پیش‌تر بەشی سیاسی ئاستی یەکی دەورەی سەرەتای تەواو کردبێ بۆ ئەوە بتوانی بەشداری ئەم دەورە بکەی). ئاستی سێهەم لەسەر بنەمای دەورەی کادری پێشوو دانراوە (کادری دەرجە چوار و سێ)، بەڵام بە ئاڵوگۆڕێکی زۆر لە نێوەڕۆک و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دەورەکان (بۆ ئەوە بتوانی داوای بەشداریی لە دەورەی کادری بکەی دەبێ، بێجگە لەو پێوەرانە کە ڕێبەری دیاری کردوە، ئاستی یەکەم و دووهەمی پەروەردەت تەواو کردبێ). ئاستی چوارەمیش لە دوو بەش پێک هاتووە و بۆ ئەو کەسانە دەبێ کە ئەرکی بەرپرسایەتیان هەیە لە ئۆرگان و کومیتەکاندا. بێجگە لە پەروەردەی ئەم چوار ئاستە، دەورەی دیکەی تایبەت بە پرس و کاری جیاوازیشمان دەبێ بەڵام ئەم چوار ئاستە بنەمای پەروەردەی گشتییە.
هاوڕێیانی به‌ڕێز
ده‌وره‌ی ئاستی ٢ به‌شی یه‌كه‌م كه له‌م ماوه‌یه‌دا به سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێهات بریتی بوو له ١٤ وانه‌ی كه له ماوه‌ی ١٤ ڕۆژدا پێشكه‌ش به به‌شداربووانی ئه‌م ده‌وره‌یه كرا. وانه‌كان بریتی بوون له ( به‌رنامه و پێڕه‌وی حیزب ـ مێژووی حیزب ـ فێدراڵیزم ـ ئامانجی دواڕۆژ ـ دێموكراسی ـ كاری ڕێكخراوه‌یی سیاسی به كۆمه‌ڵ ـ پرنسیپ و ئۆسوولی كاكردن له نێو حیزب ـ سوخه‌نڕانی ( لێدوانده‌ری بۆ خه‌ڵك ـ به‌رگری و ده‌ربڕین له سیاسه‌ته‌كانی حیزب ـ شێوازه جیاوازه‌كانی خه‌بات ـ ساختار و سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ـ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ كاریگه‌ری دانان له سه‌ر ڕای خه‌ڵك ـ ڕاسان وه‌كوو ئیستراتیژی، تاكتیك و كه‌مپینی سیاسی و نیزامی ـ پرسی به‌رابه‌ری ژنان).
هه‌موو ئه‌م وانانه دوای پێشكه‌شكردنیان له لایه‌ن مامۆستا به‌ڕێزه‌كانه‌وه تاقیكاریشیان بۆ كراوه. كه سه‌رجه‌م ئه‌م ده‌وه‌ریه ١٣٦ كاتژمێری خایاندووه.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین كه سپاسی سه‌رجه‌م به‌شداربووانی ئه‌م ده‌وره‌یه بكه‌ین كه له كلاسهكاندا به‌شداربوون و هه‌روه‌ها سپاسی مامۆستا ئازیزه‌كان ده‌كه‌ین كه له‌م ماوه‌یه‌دا ماندوونه‌ناسانه ئه‌ركی مامۆستایه‌تیان به‌ڕێوه برد بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كلاسه‌كان.
له كۆتاییدا وه‌ك ده‌زگای په‌روه‌رده و لێكۆڵینه‌وه هیوادارین كه توانیبێتمان له ڕاستای ئامانجی پێگه‌یاندنی پێشمه‌رگه‌كانی حیزب هه‌نگاوێكمان هه‌ڵێنابێ و داوایش له به‌شداربووانی ده‌وره ده‌كه‌ین كه درێژه به خۆپێگه‌یاندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری سیاسی خۆیان بده‌ن و به موتاڵعه و خوێنده‌وه‌ی زیاتر ببن پێشمه‌رگه و ئه‌ندامێكی نموونه‌یی و كاریگه‌ری حیزبی دێموكرات.
به سپاسه‌وه
ده‌زگای په‌روه‌ده و لێكۆڵینه‌وه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
١٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ٢١٧٨ی كوردی