کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی سەرەخۆشیی ''باپیر کامەلا'' سەبارەت بە کۆچی داویی کاک لوقمان مێهفەر

14:14 - 21 خاکەلێوه 2721

''باپیر کامەلا'' سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" تێکۆشەری دێرین و ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامی پرسە و هاوخەمی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەناوی خودای گەورە و مێهرەبان 

بەرێز جەنابی كاک مستەفا هيجرى لێپرسراوی گشتى حزبى دیموکراتی كوردستان- ئێران

بەڕێزان ئەندامانى ناوەندى سياسى حزبى دیموکراتی كوردستان- ئێران

كەسوكارى خوا لێ خۆش بێت كاک لوقمان مێهفری

سڵاو ڕێز ...

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی گيان سپاردنى كەسايەتى نيشتمانى و شۆڕشگێر و ماندونەناس ڕێزدار( لوقمان مێهفرى) ئەندامی هەیئەتی ئيجرائى ناوەندی سياسى حزبى  دێموکراتی كوردستان -ئێران م  پێگەیشت بەم  هەواڵە ناخ هەژێنه زۆر دڵگران و خەمناک بووين .

 كاک لوقمان مێهفرى  بە درێژايى ژيانى له سەنگەرى بەرگرى له گەل و وڵات بووه بێوچان و بێپچران هيچ کاتێک له خەبات دانه براوه ، كاك لوقمان مێهفرى و خەبات و تێکۆشان و بەرخودان ئاوێتەى يەکتر ببون، لەدەست دانى ئەو تێکۆشەرە مەزنە خەسارەتێکی گەورەیە له بزوتنەوەى ڕزگارىی خوازى گەلەکەمان له ڕۆژهەلاتی كوردستان، بەم بۆنە خەمناکەوە بە ناوی خۆم و سەرجەم هەڤاڵانم پرسە و سەرەخۆشی  خۆمان ئاراستەى بەرێزتان و بنەماڵە سەنگين و تێکۆشەرەکەیان و تێکرای کەسوکار و دۆستان وخزمان و هاورێیانی خوا لێ خۆشبوو دەكەین، هاوبەشی خەمتانین له خودای گەورە داواکارین لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دوا کۆست و دوا ناخۆشیتان بێت. تەمەن درێژی بۆ  تێکرای کەسوکاری دەخوازين ، خودای گەوره دڵنەوایی و سەبوری هەموو لایەک بدات.

انالله وانا الیە راجعون

براتان

باپیر کامەلا

هەولێر ٢٠٢١/٤/١٠