ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەنیسبەت شەهیدکرانی "مووسا باباخانی" بە دەستی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی سیاسی
بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەڕێزی هاوڕێیانی دیکەی دێموکرات
بە سڵاو و حورمەت
هەواڵی شەهید و تێرۆرکرانی هاوڕێ مووسا باباخانی ئەندامی ڕێبەرایەتیتان بە قووڵیی غەمباری کردین. وێڕای محکوومکردنی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو پەڕی داخ و پەژارەی خۆمان بۆ لەدەستدانی ئەو تێکۆشەرە ماندووی نەناسەی دێموکرات دەردەبڕین و خۆمان نە تەنیا بە بەشداری غەمتان، بەڵکوو خۆمان بە غەم هەڵگرتوو دەزانین.
بەم بۆنەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی، ئێوەی تێکۆشەر، هاوسەنگەران و دۆستانی کاک مووسا دەکەین و ئاواتی سەبر و سێبووری بۆ هەموو لایەک دەخوازین.
بەڕێزی دووبارە
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی سیاسی
ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی